کۆچی دوایی کەسایەتی و زانای ئایینیی کورد مەلا محەممەد شەڵماشی
مەلا محەممەد شەڵماشی، نووسەر، کەسایەتی و زانای ئایینیی کورد ئەمڕۆ ۱۵ی سەرماوەز لە تەمەنی ۹۳ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
مەلا محەممەدی شەڵماشی لە رێگەی وەرگێڕانی کتێبە بەنێوبانگەکەی ڤیکتۆر هیگۆ بەناوی بێ نەوایان وەکو وەرگێڕێک ناوبانگی دەرکرد، هەروەها پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ نووسەران و شاعیران بەتایبەتیش مامۆستا هێمن و هەژاردا هەبووە.
ناوبراو له ساڵی ١٣٠٩ی هەتاوی لە گوندی شەڵماشی سەردەشت لەدایک بوو و لە لای باوکی فێری قورئان و سمایل نامە و… بووە و بۆ فێربوونی زانستی ئایینیی گەرمێن و کوێستانی کردووە.
مەلا محەممەد پتر لە ٣٠ بەرهەمی نووسین و وەرگێڕانی کوردی پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی کردووە.بەشێک لەوانە بریتین لە:
– وتاری رەمەزان
– کۆڕی ئامۆژگاری
– شەرحی سەبعەی موعەلەقە
– دیمەنی مەرگ
-خەرمان لۆغە
– سەوزە و میوەی شیفا بەخش
– رۆمانی بێنەوایان (وەرگێڕان)
– هەگبەی شەڵماشی
– داستانەکانی قورئان
– با سەر لە نوێ پێغەمبەر بناسین