لە نێوان سەوزاییەکانی سووتەدا، قوتابخانەیەک دەڕوێت

لە ناو سەوزایی و جوانیی سروشتی گوندی سووتە لە بەشی سەرشیوی سقز، قوتابخانەیەکی دوو پۆلی بە هاوکاریی بنیاتى عەلەوی لە ژێر دروستکردندایە؛ شوێنێک کە دواتر دەبێتە ماڵی فێربوون، ئاوات و هیوای منداڵانی ئەو ناوچەیە.

هەندێک جار هەواڵی دروستکردنی ڕێگا، پرد یان بینایەکی گەورە دەبێتە هۆی سەرنج. بەڵام کەم هەواڵ هەیە بە قەد هەواڵی دروستکردنی قوتابخانە دڵخۆشکەر بێت و دیتنی ئەم بینایە بەناو قوتابخانەی دەە پۆلیی سووتە وەک دانانی بناغەی داهاتوویەکی باشتر بۆ سووتە دەمێنێت.

هیوادارین ئەم قوتابخانە و زۆر قوتابخانەی دیکەش لە شار و گوندەکان بۆ منداڵە چاو گەشەکانی کوردستان ساز بکرێن و نۆژەن بکرێنەوە و بەمجۆرە بەربەستێک بو نەخوێندن و دوورکەوتنەوەیان لە نەخوێندن دروست ببێت.

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا