هەشتەمین ساڵیادی شەهیدان شەریف باجوەر و هاوڕێکانی

هەشت ساڵ بەسەر ڕۆژی کۆچی شەهید شریف باجوەر و هاوڕێکانی تێدەپەڕێت؛ کەسانێک کە لە پێناوی پاراستنی سروشت و ژینگە و یارمەتیدانی مرۆڤەکان، گیانیان لەدەست دا. یاد و ناویان هێشتا لە دڵی خەڵک و چاڵاکانی ژینگەدا زیندووە.
شەریف باجوەر، چاڵاکی مەدەنی و ژینگەپارێزێکی کورد بوو کە بە هەموو تواناوە، خۆی بۆ پاراستنی سروشتی کوردستان و یارمەتیدانی خەڵک تەرخان کردبوو. ئەو بە تایبەتی لە کاتی ئاگربوونەوە و ڕووداوە سروشتییەکان بەشداریی چالاکانەی بوو و هەوڵی دەدا زیان بە دارستان و ژینگە کەم بکرێتەوە.
لە ٣ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی، کاتێک شریف باجور لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڕێکانی (ئومید کۆنەپۆشی، محەممەد پەژووهی و ڕەحمەت حەکیمینیا) لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی مەریوان گیانیان بەخت کرد.
لە دوای ئەو ڕووداوە، ناوی شەریف باجوەر و هاوڕێکانی بووە هێمای خۆبەخشین و خەمخۆری بۆ سروشت و کۆمەڵگا. یادەوەرییەکان، کۆبوونەوەکان و چاڵاکییە ژینگەییەکان بە ناوی ئەوان بەردەوام بوون و شوێنێکی تایبەتیان لە بیرەوەریی خەڵکدا بەجێهێشت.
هەر بەم بۆنەوە ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی خەرمان، کاتژمێر: ۴:۳۰ی دووانیوەڕۆ لە گۆڕستانی داسێرانی مەریوان ڕێوڕەسمی هەشتەمین ساڵیادی شەهیدبونیان بەرز ڕادەگیرێت.
@vakawii




