هەستى یەکەم ڕۆژی قوتابخانە

ئەمڕۆ، یەکی ڕەزبەر، هاوکاتە لەگەڵ کرانەوەی قوتابخانەکان و دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن، بۆیە شار، ڕۆژێکی جیاواز لە ڕۆژەکانیتر بە خۆی ئەبینی؛ شەقامەکان قەرەباڵن و شایەتی هاتوچۆی زۆری خەڵک و ئۆتۆمبێڵەکانین.

دایک و باوکانێکی زۆر كە خۆیان زووتر تەجرەبەى یەکەم ڕۆژى قوتابخانەیان بوو، ئەم بەیانیە دەسی مناڵەکانیان ئەگرت و بەرەو قوتابخانە بەڕێیان ئەکردن.

ئێمەیش سەردانێکی قوتابخانەى وەحدەت‌مان لە شەقامى سەعدى کرد. لێرە پۆلی یەک تا سێی سەرەتایی دەرس ئەخوێنن. دوای بەخێرهاتنی مناڵەکان لە لایەن بەڕێز فەرەجی بەرپرسی قوتابخانەکە، مامۆستای هەر پۆلێک لەبەردەم مناڵەکانی ئەو پۆلە ڕاوەستا تا دایک و باوکی مناڵەکان بیانناسن، پاشان هەموویان بە ڕیز بەرەو پۆلی خۆیان چوون تا ساڵێکی نوێ دەست پێبکەن.

بێ گومان، تەنها یەک قوتابخانە و سێ پۆلی سەرەتایى ناتوانێت هەستى هەموو قوتابیەکان پیشان بدات، هەر مناڵێک تەجرەبەى جیاوازی لەم ڕۆژە هەیە.

بۆ هەموو مناڵە چاو گەشەکانی سەقز و کوردستان و هەموو مامۆستایانی دڵسۆزی شارەکەمان و وڵاتەکەمان، هیوای ساڵێکی پڕ لە فێربوون و فێرکردن و سەرکەوتن‌مان ئەخوازین.

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا