چەند هەواڵ و ڕووداوی فەرهەنگی لە سەقز

لە ماوەی بێدەنگی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لەگەڵ پچڕانی ئینتەرنێت و کەمبوونی زانیاری، چەند ڕووداوی گرنگی فەرهەنگی لە شاری سەقز ڕوویدا؛ لە کۆچی دوایی نووسەرێکی دیاری شارەکەوە تا چاپ و بڵاوکردنەوەی چەند کتێب.

هەواڵی یەکەم کۆچی دوایی نووسەر و لێکۆڵەری شارەکەمان کاک “لوقمان نادرپور” بوو کە بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە گیانی لە دەست دا. ئەم کەسایەتییە بەشێکی بەرچاوی ژیان و توانای خۆی بۆ ئەدەب و فۆلکلۆری کوردی تەرخان کردبوو و شانبەشانی نووسەرانی وەک حەیدەر لوتفی‌نیا، مۆفیدە مەزهەر و فاتمە حیجازی، ڕۆڵی هەبووە لە کۆکردنەوەی چەند بەرهەمی بەنرخ، لەوانە؛ ئاوێنەی بێگەرد (٣ بەرگ)، دەسێ گۆڵ و دەسێ نەرگس، چیرۆکەکانی باوە نەبی و شانامەی کوردی(٤ بەرگ). زوالێخۆشبوو لوقمان نادرپور هەروەها وەرزشوان و ڕاهێنەری کیۆکوشین بوو.

لە هەواڵێکی دیکەدا، کتێبی “سەقز له ڕوانگەی شاعیراندا” لە نووسینی چالاکی فەرهەنگی و هونەری ناسراوی سەقزی، مستەفا ئاسوور، چاپ و بڵاوکرایەوە.

هەروەها دوو کتێبی “ڕازگەی ناز” (ترجمه مخزن‌الاسرار نظامی) و «هاژەی واژە» (ترجمه گلستان سعدی)، بە قەڵەمی نووسەر و وەرگێڕی سەقزی ئازاد سەید ئیبراهیمی، لەلایەن چاپخانەی ئێحسانەوە چاپ کران و لەبەردەستی هۆگرانی کتێب دانران.

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا