ئەنجومەنی هیوای زانستی سەقز خەڵات کرا
ئەنجومەنی فەرهەنگی هیوای زانست لە حەوتەمین مەیدانخوازی “برەوپێدەرانی خوێندنەوە” لە ئاستی وڵاتی ئێران هەڵبژێردرا.
ئەم ڕێکخراوە کولتووریە لە چەن ساڵی ڕابردوودا توانیویە هەنگاوگەلێکی گەورە بۆ خزمەت بە زمان و ئەدەبی کوردی و پەرەدان بە خوێندنەوە هەڵبگرێت و لەم ڕێگەدا تاوەکوو ئێستا چەند کتێبخانەو مەدرەسەی لە شاری سەقز و گوندەکانی دەور وبەری ساز کردووە، وەکوو؛ کتێبخانەی ژیلا حسەینی (بەهارستانی خواروو)، کتێبخانەی نەشمیلان (گەڕەکی نەشمیلان)، کتێبخانەی موفیدە مەزهەر (گەڕەکی قەوخ)، کتێبخانەی سوارەی ئیلخانیزادە (ئاوایی تورجان)، کتێبخانەی کۆچەر بیرکار (ئاوایی مەرخوز)، کتێبخانەی نەمر حەسەن فەیزی (ئاوایی قشڵاخی پرد) و کتێبخانەی شەریف باجوەر (له ئاوایی باشماخ).
انجمن هیوای زانست در هفتمین جشنوارە مروجان کتابخوانی در سطح ایران رتبه نخست را از آن خود کرد. جای خوشحالی است در زمانهای که کتاب از خانههای خیلی از ما رخت بربسته است هیوای زانست توانسته با ترویج فرهنگ کتابخوانی خصوصا در میان کودکان و در مناطق محروم، بار دیگر خیلیها را با یار مهربان آشتی دهد.