فۆلكلۆر و مێژووی كورد؛ خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ نووسینەوەی مێژووی کورد

کتێبی «فۆلكلۆر و مێژووی كورد» نوێترین بەرهەمی دوکتور ئێسماعیل شەمسە کە ڕێباز مستەفا بۆ سەر زمانی کوردی وەڕێیگێڕاوەتۆ و ئێستا لە پیشانگای کتێبی کوردی لە سنە و دەزگای چاپەمەنی کوردستان بەردەستە.

ئەم کتێبە بە شێوەیەکی سەرەکی باس لە کێشەی نەبوونی مێژوونووسییەکی سەربەخۆ و نوێی کورد دەکات و ئەو پرسیارە دەخاتە ڕوو کە مێژووی کورد لە سەردەمی نوێدا چۆن دەبێت بنووسرێتەوە؟

لە بەشێکی گرنگی کتێبەکەدا، نووسەر ئاماژە بەوە دەکات کە بەشێکی زۆر لە مێژووی کورد لە ڕێگەی قەڵەمبەدەستان و دڵسۆزانی پاشاکان و خەلیفەکانەوە نووسراوەتەوە؛ بۆیە پێویستە خوێندنەوەیەکی نوێ و سەربەخۆ بۆ مێژووی کورد و کوردستان پێشکەش بکرێت.

بەپێی ناوەڕۆکی کتێب، وەڵامی ئەم پرسیارە لە دووبارەنووسینەوەی مێژووی کورد و کوردستان لەسەر بنەمای میراتی زارەکی کوردی دەبینرێتەوە؛ میراتێک کە دەتوانێت بەشێکی گرنگ لە یادەوەری و ڕووداوە مێژووییەکانی کورد بپارێزێت و بخاتە بەردەم خوێندنەوەی مێژوویی نوێ.

کتێبی «فۆلكلۆر و مێژووی كورد» لە پیشانگای کتێبی کوردیی سنە و لە ناوەندی ڕەهەند لە سنە و هەروەها لە دەزگای چاپەمەنی کوردستان لە پاساژی عێززەتی بەردەستە.

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا