پزیشکێکی کورد خەڵاتی باشترین پزیشکی ڕووسیای وەرگرت

دکتۆر رۆنی بەها مایی، وەک تەنیا پزیشکی کورد، خەڵاتی باشترین پزیشکی ڕووسیای بۆ ساڵی ٢٠٢٦ وەرگرت. ئەم خەڵاتە لە رێورەسمێکی فەرمی و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای حکومەتی ڕووسیا پێی بەخشرا.

دکتۆر رۆنی بەها مایی وەک تەنیا پزیشکی کورد توانی خەڵاتی باشترین پزیشکی ڕووسیای بۆ ساڵی ٢٠٢٦ بەدەست بهێنێت. ئەم خەڵاتە لە رێورەسمێکی گەورەدا و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری تەندروستیی ڕووسیا دابەش کرا.

بەپێی زانیارییەکان، تیمێکی پزیشکی پێکهاتوو لە دکتۆر رۆنی بەها مایی، دمتری ریشکەڤە و سێرگی گرێلیک، توانیویانە چارەسەرێکی نوێ بۆ یەکێک لە نەخۆشییە گرنگەکانی مێشک داهێنن. ئەو چارەسەرە نوێیە لە ڕێگەی دانانی جینێکی تەندروست لە ناو مێشکدا جێبەجێ دەکرێت، کە یارمەتی گەشەکردنی ئاسایی منداڵ دەدات و هیوایەکی نوێ بۆ چارەسەری ئەم نەخۆشییە دروست کردووە.

پزیشکەکان لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کوردستان٢٤ ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەم داهێنانە دەتوانێت ژیانی زۆرێک لە منداڵان ڕزگار بکات. هەروەها وتیان نەشتەرگەرییەکە پێش تەمەنی یەک ساڵی منداڵ ئەنجام دەدرێت، کە دەرفەتێکی باشتر بۆ چارەسەری سەرکەوتووانە دابین دەکات.

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا