ڕوونوێنی لە وەرگێڕانی فارسی ئەلف/یا

ڕۆمانی ئەلف/یا لە نووسینی ڕەزا عەلیپوور دوو ساڵ لەمەو پێش لە لایەن چاپەمەنی مانگەوە لە چاپ درا. ئەم ڕۆمانە تا ڕادەیێک توانیی ڕای بەردەنگ و ڕەخنەگر بەدەست بهێنێت.
لە ماوەی پێشوودا محەمەد ڕەووف مورادی ئەم ڕۆمانەی بە زمانی فارسی وەرگێڕاندەوە. هەر بەم بۆنەوە کۆڕێک بۆ ڕوونوێنی و هەڵسەنگاندنی ئەم بەرهەمە لە ڕۆژی چوارشەممە ۱۲ی گەلاوێژ لە سینەما بەهمەنی سنە بەڕێوە دەچێت.