دابەستنی تابڵۆکانی ڕێنیشاندەر بە سێ زمانی کوردی، فارسی و ئینگلیزی لە شاری ساحێب

شۆرا و شارەوانی شاری ساحێب بەمەبەستی ئاسانکاریی هاتووچۆی هاووڵاتیان و ڕێبواران و هەروەها ڕێنمایی کردنی گەشتیاران، تابلۆی ڕێنمایی ڕێگاکانیان بە سێ زمانی کوردی، فارسی و ئینگلیزی داناوە.
ئەم تابلۆیانە ئاماژەن بۆ ڕێگای پارک و باخچەکانی شار، گوندەکانی دەوروبەری ساحێب، شوێنە گەشتیارییەکانی ناوچەکە، لەوانە قەڵای مێژوویی زیڤیە و بەنداوی شەهید کازمی. هەروەها ڕێگای شارە دوور و نزیکەکان بۆ سوودوەرگرتنی هاووڵاتیان و میوانان دیاری کراون.

ئەم هەنگاوە کە بە پێشوازی و کاردانەوەی ئەرێنی لەلایەن هاووڵاتیان بەرەوڕوو بووە، لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە مافە زمانی و کەلتوورییەکانی خەڵکی ناوچەکە و هەروەها باشترکردنی خزمەتگوزاری بۆ گەشتیاران و میوانان، لەلایەن ئەنجوومەنی شار و شارەوانی ساحبەوە جێبەجێ کراوە.
شاری ساحب لە دووری ١٥ کیلۆمەتری شاری سەقز هەڵکەوتووە و یەکێکە لە شارەکانی سەر بە شارستانی سەقز.
فارسی
نصب تابلوهای راهنمای مسیر به سه زبان کُردی، فارسی و انگلیسی در شهر صاحب
شورای اسلامی شهر و شهرداری صاحب در راستای تسهیل رفتوآمد شهروندان و مسافران و همچنین راهنمایی گردشگران، اقدام به نصب تابلوهای راهنمای مسیر به سه زبان کُردی، فارسی و انگلیسی کردهاند.
در این تابلوها، مسیر پارکها و بوستانهای شهر، روستاهای اطراف صاحب، جاذبههای گردشگری منطقه از جمله قلعه تاریخی زیویه و سد شهید کاظمی، همچنین مسیر شهرهای دور و نزدیک برای استفاده شهروندان و مسافران مشخص شده است.
این اقدام که با استقبال و واکنش مثبت شهروندان مواجه شده، در چارچوب احترام به حقوق زبانی و فرهنگی مردم منطقه و همچنین بهبود خدماترسانی به گردشگران و مسافران، از سوی شورای شهر و شهرداری صاحب اجرا شده است.
شهر صاحب در فاصله ۱۵ کیلومتری شهر سقز قرار دارد و یکی از شهرهای تابع شهرستان سقز به شمار میرود.


