ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مامۆستا مەحوی

ئەمڕۆ هاوکاتە لە گەڵ کۆچی دوایی شاعیری گەورەی کورد سەید محەمەد باڵخی ناسراو بە مەحوی.
ئەم ئەدیبە لە ساڵی 1836ی زایینی لە دێی باڵخ سەر بە شاری سلێمانی لە دایک بووە.
وەکوو زۆربەی خوێنەوارانی ئەو سەردەمە لە حوجرەکاندا دەرسی خوێندوە و لە شارەکانی سنە و مەهابادیشدا خوێندوویەتی.
مەحوی بە کوردی و فارسی و عەرەبی شیعری وتووە و نالی و حافز لە سەر شیعری مەحوی کاریگەرییان بووە. ئەو بلیمەتی لە ساڵی 1906ی زایینیدا کۆچی دوایی کردوە.
بە ئاوی تێ گەیشتین ئێمە دنیا، هەر سەرابێ بوو
هەموو دەشچن بە خنکان و لە وشکیشە مەلەی مەخلووق
«مەحوی»
لە سەر تۆم دوشمنە دنیا، قەزییەم مانع الجمعە
کە تەرکی تۆ نەکەم، تەرکی ھەموو دنیا نەکەم، چ بکەم!
بەجێ ماوم لە یاران، نابەجێ ماوم. ئەجەل، زوو بە!
بە مردن لەم قسووری ژینە ئیستیعفا نەکەم، چ بکەم!
مەحوی
