گڵکۆی ناودارانی کورد لە گۆڕستانێکی دیمەشق

لە گۆڕستانی شێخ خالید نەقشبەندی لە گەڕەکی کوردان “حی الاکراد”، لە شاری دیمەشق پێتەختی سووریا، هەندێک لە ناودارانی کورد بە خاک سپێردراون کە ناوی خۆیان لە مێژووی کوردستاندا تۆمار کردوە.

لە گۆڕستانەکەدا بەدرخان بەگ، حاکمی میرنشینی بۆتان و لە کەسایەتییە مێژووییەکانی کوردستان بە خاک سپێردراوە.

هەروەها جەلادەت بەدرخان، نەوەی بەدرخان بەگ و داهێنەری ئەلفوبێی کوردیی لاتین و ڕەوشەن بەدرخانی هاوسەری لەم گۆڕستانەدا نێژراون.

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا