عەباس کەمەندی مامۆستای حەوت هونەر

عەباس کەمەندی ھونەرمەندی گۆرانیبێژ، نیگاركێش، نووسەر، شاعیر و دەرهێنەری بواری شانۆ و درامای خەڵکی شاری سنە کە بە مامۆستای (حەوت هونەر) ناسرابوو، ۹ ساڵ لەمەوبەر و ڕیکەوتی یەکی جۆزەردان لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.

مامۆستای حەوت هونەر زیاتر لە ۱۵۰ گۆرانیی خوێندووە و زیاتر لە  ۶۰ گۆرانیشی بۆ خۆی ساز کردووە. هەروەها کاری کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوە بۆ ژیاننامەی کەسایەتییە ناودارەکانی کورد کردووە و بە بەرهەمهێنانی دیکیۆمێنتی فیلمی ژیاننامەی ئەو کەسایەتییانە سیمایەکی دیکەی بە مێژووی چیرۆکنووسیی کورد بەخشیوە.

 

گەلاوێژ، ھەورامان، پرشنگ، کیژی کورد بەشێکن لە ئەلبوومی گۆرانییەکانی و کۆمەڵە شیعری هەواراگەی هاوار، نووسینی ۴ رۆمان، كێشانی نزیكه‌ی ۱۰۰ تابلۆی هونەری، نووسینی سیناریۆی ۳۰ فیلمی درێژ و كورت، چه‌ندین فیلم و دراما به ‌شێوه‌ی زنجیره‌، تەنیا بەشێکن لە بەرهەمەکانی هونەرمەند عەباس کەمەندی.

کەمەندی پاش تەمەنێک خزمەت بە هونەری ڕەسەنی کوردی لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکی جۆزەردانی ۱۳۹۳ی هەتاوی، لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا، کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی ئاساوڵە بە خاکی نیشتمان سپێردرا.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا