۱۷ی جۆزەردان ساڵوەگەری کۆچی دوایی ئەحمەد قازی

ئەحمەد قازی، نووسەر، وەرگێڕ و ڕۆژنامەوانی بەناوبانگی کورد بووە کە ٧ی پووشپەڕی ١٣١٥ی هەتاوی لە گوندی قازی ئاوای مەهاباد لەدایکبوو.
قۆناغی ناوەندی هەر لە مەهاباد تەواو کرد و بۆ درێژەدان بە خوێندن ڕووی لە شاری تەورێز کردووە و لەوێ بڕوانامەی دیپلۆمی بەدەست هێنا و پاشان بڕوانامەی کارناسی زمانی ئینگلیزی لە تاران وەرگرتووە.
ئەحمەد قازی پاش کۆچی دوایی مامۆستا هێمن، بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ بەرپرسیارەتی سەرنووسەری گۆڤار سروەی لەئەستۆ گرتووە.
بەشی لە بەرهەمەکانی بریتین لە وەرگێڕانی “دۆنکیشۆت” و “گیلگەمێش” لە زمانی ئینگلیزی بۆ کوردی، وەرگێڕانی “کورد و کوردستان” و “سەلاحەددین ئەیوبی” لە فەڕانسییەوە بۆ سەر کوردی، “کتک و مشک” و کلیلە و دەمنە لە فارسییەوە بە کوردی.
“لە سایەی دوو گوڵە گەنمدا”، “تەنزیلات” و “کردستان بعد از جنگ خلیج فارس” هێشتا لە چاپ نەدراون.
ئەحمەد قازی ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی، لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و لە گردی شاعیرانی مەهاباد، ئەسپاردەی خاک کرا.