حەسەن زیرەک لە ناو کوردا دووبارە نابێتەوە

پەنجا و یەکساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژێکی وادا، هونەری کوردی یەکێک لە دەنگە ڕەسەنەکانی خۆی لە دەست دا. بەڵام ئێستاش ئەو دەنگ و سەدایە، ئەو چریکەو نەوایە لە گوێماندا دەزرنگێتەوە و دڵمان پڕ دەکات لە جۆش و خرۆش و گەروومان دەنوسێنێ و مێشکمان دەتەزێنی و ڕۆحمان دەتاسێنێ.

بەڵام زۆر باش دەبوو کەسایەتی و دەنگ و ئاوازی مامۆستا زیرەک لە بواری عیلمی و ئاکادمیشەوە توێژینەوەی لە سەر بکرێ و لایەنە جۆراو جۆرەکانی ژیانی مامۆستا و کاریگەرییان لە سەر بەرهەمەکانی ئەو زۆرتر ڕوون بکرێتەوە.

 

مامۆستا “عادل محەمەد کەریم” لە توێژینەوەیێک دا بە باشترین شێوە ئەم کارەی کردوە. ئەو وای بۆ دەچێ ئێمەی كورد دەبێ شانازی بە هونەرمەندێكی بلیمەت وەكو حەسەن زیرەكەوە بكەین و دەشڵێت: وەکوو چۆن “بیتهۆڤن” لە ئەڵمانیا دووبارە نابێتەوە، “حەسەن زیرەک”یش لە ناو کوردا دووبارە نابێتەوە.

سەرچاوەی ویدیۆکە: کوردسات

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا