یادێک لە مامۆستا زاری

رۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو ۲۹ی سەرماوەز ڕێوڕەسمی یادکردنەوە لە مامۆستا عەبدولکەریمی سائیب ناسراو بە «زاری» بە هەوڵی زانکۆی ئازادی ئیسلامی سەقز، بنەماڵەی مامۆستا و لایەنگرانی شیعر و ئەدەبی کوردی بەڕێوەچوو.

 

لەم ڕێوڕەسمەدا کەسانێ وەک مامۆستایان ئاسۆ، ڕەحیم لوقمانی، شەماڵ ئیسماعیل پوور، ئازاد سەید ئیبراهیمی، سەید سەباح حسەینی، مامۆستا عومەر هادیفەر و هەر وەها ماجد سائێب بە نوێنەرایەتی لە بنەماڵەی مامۆستا زاری باسیان لە ژیان و شیعر و بیر و هزری مامۆستا زاری و بابەتەکانی وەک شارەزایی ئەوان لە غەزەل، وەرگێڕانی لەیلی و مەجنوونی نیزامی گەنجەوی لە فارسییەوە بۆ کوردی وە بەکارهێنانی زاراوەی سەقزی لەم وەرگێڕانەدا، بەکارهێنانی مادە مێژوو و شارەزایی لەم بوارەدا، بەکارهێنانی زمانی تەنز و گرنگی ڕۆشنگەری لە شیعرەکانی ئەودا کرد.

واکاوی گۆشەیەکی ئەم مەراسیمە وێنا کردووە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا