هونەرمەندی کورد “عەلی زەندی” کۆچی دوایی کرد
عەلی زەندی گۆرانیبێژ و ژەنیاری کورد، لە تەمەنی ۶۷ ساڵیدا لە وڵاتی کانادا کۆچی دوایی کرد.
عەلی زەندی، ئەگەر چی گۆرانی کەمی تۆمار کرد بەڵام وەکوو هونەرمەندێکی خاوەن سەبک دەناسرێ. ئەو گۆرانیبێژه بە زاراوە جیاوازەکانی زمانی کوردی، گۆرانی دەگوت.