سەید کامیل ئیمام زه‌نبیلی و شیعری شاری دڵ

گۆرانی «من دەڵێم شاری دڵم…» بە گوێچکەی زۆربەی ئێمە ئاشنایە، بەڵام لەوانەیە نەزانین کە شیعری ئەم گۆرانیەی وتووە.

شاعیری ئەم شیعرە “سەید کامیل ئیمام زەنبیلی” ناسراو بە «ئاوات»ه. شاعیری هەست ناسک و نیشتمان پەروەر لەم شیعرەدا باسی ململانێی نێوان هەست و سۆزی نەتەوەیی خۆی و عەقڵی کردووە.

ئاوات لە ساڵی ۱۹۰۳ ی زایینی لە گوندی زەنبیلی سەر بە سەقز لە دایک بوو. لای گەورە پیاوانی سەردەم دەرسی خوێندوەو و لەگەڵ زۆر شاعیر و هونەرمەندی ئەو کاتە دۆستایەتی نزیکی بووە.

مامۆستا کامیل لە ساڵی ۱۹۸۹ی زایینی ئاوات لە شاری سەقز ماڵاوایی لە ژیان کرد و سەدان بەرهەم و نووسراوەی ئەدەبی بەجێهێشت.

مامۆستا عەباس حەقیقی کە دۆستی نزیکی ئەو بووە، دوای کۆچی دوایی سەید کامیل لە شیعری «شینی ئاوات» ئەڵێت:

کاتی مردن کە هەموو دەیچێژن

لە پەنا تۆوە دەڵێم بمنێژن

تا بڵێن هەرکەسێ بۆ فاتیحە هات

پێکەوەن گۆڕی «حەقیقی» و «ئاوات»

 

رۆحیان شاد و یادیان هەرمان بێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا