۴۰ ساڵ بەسەر كۆچی دوایی یەڵماز گونای تێپەڕ دەبێت
۴۰ ساڵ بەسەر كۆچی دوایی سینەماكار و دەرھێنەری كورد “یەڵماز گونای”تێپەڕ دەبێت، بەڵام ناوبانگ و بەرھەمەكانی بە زیندوویی ماونەتەوە.
یەڵماز گونای خاوەنی ۲۰ فیلمی سینەماییە، لە ساڵی ۱۹۸۴ لە پاریس كۆچی دوایی كردووە و لە گۆرستانی پێرلاشێز بەخاك سپێردراوە.
گونای هه‌ڵگری خه‌ڵاتی “كان” و سه‌دان خه‌ڵاتی دیكه‌ی جیهانییه، به‌هۆی شاكاره ره‌خنه‌ییه‌كانی له سته‌مكاری سه‌رنجی جه‌ماوه‌رێكی زۆری به‌لای خۆیدا راكێشاوه، له رۆژی (۹‌ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری ۱۹۸۴) له ته‌مه‌نی ۴۷ ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆچی دوایی كرد، به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كانی تا ئێستاش هه‌ر به زیندوویی ماونه‌ته‌وه.
سینه‌ماكاری ناوبراو زۆربه‌ی ته‌مه‌نی به ده‌رده‌سه‌ری و نه‌هامه‌تی به‌ڕێكرد، زیندان و په‌نابه‌ری زۆربه‌ی قۆناخه‌كانی ژیانی ته‌نیبوو، بۆ ماوه‌ی ۳ ساڵ ژیانی ته‌نیایی له پاریس به‌ڕێكرد، ئێستاش زۆربه‌ی كوردەکان كه سه‌ردانی پاریس ده‌كه‌ن، تا سه‌ردانی گۆڕی گونای نه‌كه‌ن ناگه‌ڕێنه‌وه.
یەڵماز بەھۆی کارەکانییەوە لەبەرامبەر حکوومەتی تورکیا تووشی کێشە بوو و ئەمەش لەبەر ئەوەی لە فیلمەکانیدا کارەکتەری کورد، چاند و زمانی کوردی زۆر زەق بوون. لە ساڵی ١٩٧٤، ئەو دادگایی کرا لەسەر کەیسی کوشتنی دادوەر سەفا موتلوو بەڵام خۆی ئەوەی ڕەتکردەوە و وڵاتی جێھێشت، بەھۆی جێھێشتنیشەوە ئەوا وڵاتینامەی تورکیای لێسەندرایەوە. ساڵێک پێش مردنی، لە ساڵی ١٩٨٣ لەگەڵ جگەر خوێن، ھەژار و کۆمەڵێک ئەدیبی دیکە ئینستیتیوتی کوردیی پاریس‌یان دامەزراند.
بەشێ لە کارەکانی بریتین لە؛
ئەسپ ژن سیلاح (١٩٦٦)
فیشەک کارم تێناکا (١٩٦٧)
ناوم کەریمە (١٩٦٧)
پیرە نوری (١٩٦٨)
سەید خان (١٩٦٨)
گورگە برسییەکان (١٩٦٩)
پیاوێکی ناشیرین (١٩٦٩)
ھیوا (١٩٧٠)
ھەدەفی زیندوو (١٩٧٠)
عوسمان پیادە (١٩٧٠)
بابە (١٩٧١)
عیبرەت (١٩٧١)
قاچاخەکان (١٩٧١)
بێ ھیواکان (١٩٧١)
بکوژەکان (١٩٧١)
سبەی دوا ڕۆژە (١٩٧١)
ئازار (١٩٧١)
شیوەن (١٩٧٢)
ھاوڕێ (١٩٧٤)
ئەندێشە (١٩٧٤)
داماوەکان (١٩٧٥)
ڕان (١٩٧٨)
دوژمن – ئینگلیزی (١٩٧٩)
ڕێگا (١٩٨٢)
دیوار (١٩٨٣)
*سەرچاوە: سۆشیال میدیا