ناونووسینی وانەکانی خۆشنووسی هاوینە لە سەقز دەستی پێکرد

ئەنجومەنی خۆشنووسان، لقی سەقز، دەستپێکردنی ناونووسین و بەڕێوەچوونی وانەکانی خۆشنووسی بۆ وەرزی هاوینەی ڕاگەیاند.
ئەم خولانە لە بەشی خۆشنووسی بە قەڵەم و ڕەنگ (نوسراو) ئەنجام دەدرێن و ئەوانەی عەلاقەمەندن دەتوانن بۆ ناونووسین و وەرگرتنی زانیاری زیاتر هەموو ڕۆژێک پاش نیوەڕۆ (جگە لە ڕۆژانی پێنجشەممە) سەردانی ئەنجومەن بکەن.
بە پێی ڕاگەیاندنی ئەو ئەنجومەنە لە بەشی خۆشنووسی دەستنووسدا، دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوە و دەرچوون، بڕوانامەیەکی ڕەوا لە ئەنجومەن خۆشنووسانی ئێران بە خوێندکاران دەبەخشرێت.
ئەنجومەن خۆشنووسانی سەقز، لە پارکی مەولەوی کورد (پارکی شار)، لە نهۆمی خوارەوەی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی هەڵکەوتووە.






