کۆچی دوایی حاجی عەلەوی کوڕانە، یەکەم بێژەری ڕادیۆی کوردیی ورمێ

سەید حاجی عەلەوی کوڕانە پێشەنگی بواری کەلتوور و هونەر و یەکەم بێژەری ڕادیۆی کوردیی ورمێ، ڕۆژی ڕابردوو، دووشەممە ١٢ی گەلاوێژ، لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئەو لە ساڵی ١٣١٢ لە گوندی کوڕانەی سەر بە ناوچەی سیلوانای ورمێ لەدایک بوو و لە هەمان ساڵانی گەنجیدا، بە هۆی بەهرە و لێهاتوویی، چووە ناو مەیدانی کەلتوور و هونەر.

سەید حاجی عەلەوی کوڕانە لە ساڵی ١٣٤٧ چالاکییە کەلتوورییەکانی وەک یەکەم بێژەر و پێشکەشکاری ڕادیۆی کوردیی ورمێ دەستپێکرد و لە ماوەی تەواوی ژیانی پیشەییدا، لەو ڕاگەیاندنەدا خزمەتی کەلتووری و هونەری پێشکەش کرد.

کۆچی دوایی ئەم هونەرمەند و پێشەنگە ناسراوە، زیانێکی گەورە بۆ کۆمەڵگەی کەلتووری و هونەری ناوچەکە بەژمار دێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا