مناڵانی فێرگەی تۆپی پێی نەورۆز, لە خانووی بە ساڵاچوان

بەڕێوەبەرانی یانەی تۆپی پێی نەورۆزی سقز لە هەنگاوێکی هێمایی و بە مەبەستی بەهێزکردنی هەستی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی، مناڵانی ئەم یانەیەیان برد بۆ سەردانی ماڵی بەساڵاچووان.
ئەم بەرنامەیە ڕۆژی دووشەممە ١٩ی گەلاوێژ بەڕێوەچوو و منداڵان و ڕاهێنەرانی یانەی نەورۆز بە ئامادەبوونیان لە ماڵی بەساڵاچووان، لەگەڵ ئەوان دیدار و گفتوگۆیان کرد و جەختیان لەسەر گرنگی ڕێزگرتن لە بەساڵاچووان و گرنگیدان بەوان وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و بەرپرسیارێتییەکی کۆمەڵایەتی کردەوە.
بەڕێوەبەرانی یانەی نەورۆز ئامانجی ئەم هەنگاوەیان ناساندنی منداڵان بە چەمکی بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە خێزان و کۆمەڵگا دانا؛ هەنگاوێک کە هەوڵ دەدات بەهاکانی وەک ڕێزگرتن، هاوسۆزی، خۆشەویستی و گرنگیدان بە نەوەکانی پێشوو لە تەمەنێکی زووەوە لە نێو مناڵانا جێگیر بکات.
یانەی تۆپی پێی نەورۆزی سقز، سمۆرەی وەک هێمای خۆی هەڵبژاردووە؛ ئاژەڵێک کە لە بواری ژینگەیی ناوچەکەدا بە هێمای پاراستن و نوێکردنەوەی دارستانەکانی زاگرۆس دادەنرێت. سمۆرە بە شاردنەوەی دانەی بەڕوو لە ناو زەوی، ژێر ڕەگی دارەکان یان کەلێنەکانی دار، ڕۆڵێکی گرنگ لە بڵاوکردنەوەی تۆو و نوێبوونەوەی دارستانەکانی بەڕوو دەگێڕێت.
لەو ڕوانگەیەوە، هەڵبژاردنی سمۆرە وەک هێمای یانەی نەورۆز، تەنها هەڵبژاردنێکی هێمایی لە بواری وەرزشدا نییە، بەڵکو دەربڕینی چەمکێکە لە بەرپرسیارێتی، پاراستن و کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر دەوروبەر.
یانەی نەورۆزیش بە پشتبەستن بە هەمان چەمک، سەردانی مناڵان بۆ ماڵی بەساڵاچووانی بە هەنگاوێکی هێمایی لە پێناو فێرکردنی بەرپرسیارێتییان بەرامبەر بە خێزان و کۆمەڵگا دەزانێت؛ بەرپرسیارێتییەک کە دەتوانێت لە تەمەنێکی زووەوە دەست پێ بکات و لە داهاتوودا ببێتە بەشێک لە ڕەفتارە کۆمەڵایەتی و مرۆییەکانیان.
فارسی
بازدید نمادین نوآموزان باشگاه فوتبال نوروز سقز از خانه سالمندان
مدیران باشگاه فوتبال نوروز سقز در اقدامی نمادین و با هدف تقویت حس مسئولیتپذیری اجتماعی، نوآموزان این باشگاه را به خانه سالمندان بردند.
این برنامه روز دوشنبه ۱۹ مرداد برگزار شد و کودکان و مربیان باشگاه نوروز با حضور در خانه سالمندان، ضمن دیدار و گفتوگو با سالمندان، بر اهمیت احترام به سالمندان و توجه به آنان به عنوان یک وظیفه اخلاقی و مسئولیت اجتماعی تأکید کردند.
مدیران باشگاه نوروز هدف از این اقدام را آشنایی کودکان با مفهوم مسئولیتپذیری در قبال خانواده و جامعه عنوان کردند؛ اقدامی که تلاش دارد ارزشهایی همچون احترام، همدلی، محبت و توجه به نسلهای گذشته را از دوران کودکی در میان نوآموزان نهادینه کند.
باشگاه فوتبال نوروز سقز، سنجاب را به عنوان نماد خود انتخاب کرده است؛ حیوانی که در فرهنگ زیستمحیطی منطقه، نماد حفظ و احیای جنگلهای زاگرس به شمار میرود. سنجاب با مخفی کردن دانههای بلوط در سوراخهای زمین، زیر ریشه درختان یا در شکاف درختان، نقش مهمی در پراکنش بذر و تجدید حیات جنگلهای بلوط ایفا میکند.
از این منظر، انتخاب سنجاب به عنوان نماد باشگاه نوروز، تنها یک انتخاب نمادین ورزشی نیست، بلکه بیانگر مفهومی از مسئولیتپذیری، مراقبت و اثرگذاری مثبت بر محیط پیرامون است.
باشگاه نوروز نیز با الهام از همین مفهوم، بازدید نوآموزان از خانه سالمندان را اقدامی نمادین در راستای آموزش مسئولیتپذیری آنان در قبال خانواده و جامعه دانسته است؛ مسئولیتی که میتواند از کودکی آغاز شود و در آینده به رفتارهای اجتماعی و انسانی آنان گسترش یابد.




