لە گەڵ سروە؛ مردوو پەرستی

گۆڤاری سروە لە ژمارەی ۲۹دا بە کاریکاتۆرێک کە لەلایەن م_قریشی کێشراوە بەم جۆرە باسی مردوو پەرستی ئەکات:
+بەگیانی تۆ کێلی باوکی خوالێخۆشبوومان لە بەردی مەڕمەڕ دانەی بە … تمەن دروست کردووە، هەڵبەت عەکسەمەیشمان گەورە کردۆتەوە و هەڵواشمان بۆ بەخشیۆە و چلە و نیۆجێژنە و ساڵگەردیشمان بۆ گرت ها.ها.ها
+ئەها ئەو «مام حەمدی» خوالێخۆشبوی کە پێتان عەیب بوو بڵێن باوکمانە و بە حەوت کوڕ بەخێوتان نەدەکرد و لە کووچە و کۆڵان دەخولاوە و سواڵی دەکرد و ئاخریەکەشی لە برسانا مرد؟
*سەرچاوە: گۆڤاری فەرهەنگی-ئەدەبی سروە، ساڵی چوارەم، ژمارە ۲۹، سەرماوەزی ۱۳۶۷، لاپەڕەی ۶۵.