لە گەڵ سروە؛
مانگی ڕەزبەرە و کرانەوەی قوتابخانەکان
گۆڤاری سروە لە ژمارەی ۵۱ لە رەزبەری ۱۳۶۹، بە دانانی وێنەی منداڵێک بە ناوی «عومەر باپیری» خەڵکی بۆکان، لەوانەیە ئاماژەی بە هاتنی وەرزی پاییز و کرانەوەی قوتابخانه و مەدرەسەکان کردبێت.
دوایین رۆژەکانی مانگی خەرمانان، بنەماڵەکان مندڵەکانیان ئەبەن بۆ بازار و ئەو شتانەی کە بۆ مەدرەسە پێویستیانە بۆیان ئەکڕن، بۆیە لە چەن رۆژی داهاتووا و بە هاتنی مانگی ڕەزبەر و کرانەوەی قوتابخانەکان، وێنەی ئەو قوتابیانەی کە کیف لە سەر شان ئەکەن و بەرەو فێرگە ئەڕۆن زۆر ئەبینرێن.
ئەم وێنە کە بۆ لە دایکبووانی دەیەکانی ۶۰ و ۷۰ زۆرتر ئاشنایە، ئێستا لە ژێر ناوی لیباسێ فۆرم و بەتایبەتی بۆ کچان گۆڕانکاری زۆری بەسەر هاتووە.
واکاوی لەم ژمارەی «لەگەڵ سروە» بە بڵاو کردنەوەی ئەم وێنە نۆستالژیکە، پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی هەموو قوتابی و مامۆستاکانی کوردستان بە بۆنەی هاتنی وەرزی پاییز و کرانەوەی مەدرەسەکان دەکات و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت.