چەند هەواڵێکی کولتووری لە سەقز

یەکەمین پرۆگرامی شێعرخوێندن و لێکۆڵینەوەی شاعیرانی مەزەنی کوردستان “مــامــۆستا نـــاری” ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ۱۴۰۵ی هەتاوی، کاتژمێر٤ی ئێوارە، لە لایەن “ناوەندی کولتووری ـ ئەدەبی وریشە”وە بەڕێوە ئەچێت.
“کلیلی درگای بهختهوهری”، شهشمین بهرههمی نووسهر و وهرگێڕی شاری ساحێب هاتە بەردەست خوێنەران. ئەم کتێبە گەنجینەی ئەزموونی چهندین سهدهیه. هەندێک جار وتەیەک، دەتوانێت دڵی ماندوو ئارام بکاتهوه، مێشکی سەرگەردان بە ئاگا بهێنێت و ئومێدێکی نوێ لە گیانی مرۆڤدا ببوژێنێتەوە. وەک دەڵێن: «قسەی گەورهکان، کلیلی قوڵفە داخراوەکانی ژیانە.»
بۆ ڕێز گرتن لە نووسین، پەرەدان بە خوێندن و بەها بە پەروەردەی کۆمەڵگا بەتایبەت بەشی منداڵان، ڕێکخراوەی هیوای زانست پێنجشەممە ۲۱ی جۆزەردان، کاتژمێر ۴ تا ۶ لە کتێبخانەی نەشمیلان کۆبوونەوەیەک بۆ شڕۆڤە و ناساندنی ۸ جڵد کتێب بۆ منداڵان (بیرۆکە بچووکەکان) بەڕێوە دەبات.



