مەسکەن مێهرەکانی جاقل نەخشاون به ناوی وەرز و مانگی کوردی 

ئەندازیاری ناوو نازناو ئامرازی سەرەکی هەرمانو دانەرمانی زمانی زگماکی هەموو نەتەوەکانی سەر گۆی زەوییه، بەتایبەت ئەرکە لەسەرشانی تاکی کورد.

دامو دەزگای حوکومیش وەک ئەمەگداریەک بۆ هاوڵاتیان و ڕێز لەو بووجەو دەرماڵەی به ناوی جەماورەوه بۆیان بەرێئەکرێت پێویسته هەرنەبێت بەشێکی بەرچاوی ئەم قورساێیە لە ئەستۆ بگرن.

دیارە شارەوانیش لەم ساڵانەدا بە هۆی کومەڵێک گیروگرفت هەنگاوێکی قایمی بۆ ناسنامه و کولتووری کوردانەی سەقز هەڵنەگرتبوو.

 

کەچی بەم دواییانه دەستی داوەته جوانکاری و ناولێنانێ کوردی. لەکوێ؟ مەسکەن مێهرەکانی جاقل، کە هەموو نەخشاون به ناوی وەرز و مانگی کوردی، یەکیان خاکەلێوه، ئەویان گوڵان، ئەو کۆڵان جۆزەردان و دیکەی مانگەکان.

بەم کارە لانیکەم هەندێ دانیشتوانی ئەو خانوانه وا ئەگەر هەیەناوی وەرز و مانگەکانیان بیر چوبێتەوه به دەم پیاسەیەکی دەمه و ئێواران یاخود به دوای ئادرەسێکا گەران بێتەوه بیریان.

گەرچی هه نگاوەکه ورده هێشتان، بەڵام جوان و بەنرخه. چاوەڕوانین هه موو دامودەزگا و هاوڵاتیان پارێزەری زمانی پاراو ببن.

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا