لە گەڵ سروە
تەنزی کۆمەڵایەتی؛ “کۆنکوور”
هەر وەک ئاگەدارن لەم ڕۆژانەدا کچ و کوڕانی ئێمە سەرقاڵی ئەزموونێکی گرینگی ژیانی خۆیان بە نێوی «کۆنکوور»ن.
مامۆستا ئەحمەدی قازی لە ژمارەی شەستی گۆڤاری سروە بە زمانی تەنز باسی کۆنکووری بەم شێوە کردووە کە “وەک نەخۆشینێکی موسری وایە و هەموو ساڵێک لە گەرمای هەوەڵ مانگی هاویندا بڵاو دەبێتەوە و بەداخەوە زۆرتریش کوڕ و کچی جحێڵ دەیگرن…
لە درێژەی نووسراوەکەدا هەندێ باسی دیکەش دێتە ئاراوە کە ئێمە پێشنیار ئەکەین حەتمەن بیخوێننەوە کە کۆنکوور و تەعیینی ڕشتە و … چۆن کوڕان و کچانی ئێمەی تووشی نەخۆشین کردووە…
ئێوە دەتوانن نووسراوەکەی مامۆستا لە ئینستانت ویو (مشاهدە فوری) کە بە وێنە دانراوە بخوێننەوە.
سەرچاوە: گۆڤاری فەرهەنگی ئەدەبی سروە، ساڵی حەوتەم، ژمارە ۶۰، پووشپەڕی ۱۳۷۰